بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامد ئەسغەرزادە مورغمەلەکی، بە وێنەی «میراب/ میراو» لە سی و دووهەمین فێستیڤاڵی وێنەی «ماریا لۆیس»ی ئێسپانیادا بەشدار کردووە.
ئەم پێشبڕکێ یەکێک لە گرینگترین پێشبڕکێکانی جیهانە لە بواری کوێستان، سەفەر و «ماجراجویی» دایە.
شانزە هەزار وێنە لە لایەن ۱۷٦۲ وێنەگر لە ٨٨ وڵاتەوە بۆ سی و دووهەمین خولی وێنەی ماریا لۆیس نێردراون و لێژنەی ناوبژیوانان پاش هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان ئەوانی لە بواری تەکنیکی بەنرختر و لە بواری بینین بەرچاوتر و سەرنج ڕاکێشترن بۆ بەشدار بوون لە پێشبڕکێکەدا هەڵبژێردراون و کۆیەک وێنەی لە بیرنەکراویان لە خولی سی و دووهەمدا کۆ کردووەتەوە.
ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم فێستیڤاڵە لە ١٤/٥/٢٠٢٢ دا لە وڵاتی ئێسپانیا بەڕێوە دەچێت.