بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمە هونەرییەکانی جیهانە که سوورە لە سەر ئەوەی تا ئەو ڕادەیەی دەتوانێ ڕێگای دەست گەیشتن بە هونەر بۆ هەمووان هەموار بکات و لە هەر خولێکدا ببێتە پێگەیەک بۆ دیدار و هاوبەش کردن و دۆزینەوەی بیر و هزری نوێ و داهێنەر.
بەڵگەفیلمی«پەریزاد» لە دەرهێنانی مەهدی ئیمانی شەهمیری و کورتە فیلمی «زیندانی هەتاو» دەرهێنانی کاوە نەباتیان بەرهەمی وڵاتی کەنەدا لەم خولە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوون.