جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

تورکیا و چەند ڕاستییەکی شۆکهێنەر لە هێرش و دەسدرێژییەکانی سەر هەرێم و عێراق

جام کوردی – تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوو لە پێناو مسۆگەربوونی ئامانجە سەربازی و ئابورییەکانی پەرەی بە بوونی خۆی لە هەرێمی کوردستان و عێراق داوە.

نیسان 6, 2022
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە میانەی ساڵانی ڕابردوو، هێرش و دەسدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، ژمارەی بنکە سەربازییەکان و هێزەکان و بیانوو و پاساوەکانی ئەنکەرە بۆ ئەو هێرشانە و ئامانجە شاراوەکانی، قسە و باسی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

دەتوانین کۆمەڵە ئامانجێکی ئەنکەرە لە ڕووی ئەمنی، سەربازی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە ناو ببەین کە بەشێک لەوانەش لە لایەن تورکیاوە بە ڕاشکاوانە باس کراوە و بەشی دیکەشی لە لایەن دۆستان، هاوپەیمانان، ڕکابەرەکان و دوژمنانی ئەو وڵاتەوە ئاماژەی پێدراوە.

ئامانجەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق

پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر جموجوڵەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوام وەک پاساوێکی ئەنکەرە بۆ هێرش و دەسدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق باس کراوە. تورکیا لە پێناو ئەم بیانووەدا نەک تەنیا ناوچە سنورییەکان بەڵکوو چەندین ناوچەی لە پارێزگای نەینەوا داگیر کردووە. لەو ناوچانەش کە تورکیا داگیری کردوون، بنکەی سەربازی، بە هەزاران سەرباز و جۆرەکانی چەکی قورس و پێشکەوتوو جێگیر کراوە وەک بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە باشیک لە پارێزگای نەینەوا و ئەوانەش کە لە پارێزگای دهۆک بوونیان هەیە.

دووەم ئامانجی تورکیا بۆ هەوڵەکانی ئەو وڵاتە لە پێناو زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەگەڕێتەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و میدیاکانی تورکیا بە ڕاشکاوانە بانگەشە بۆ ئەم ئامانجە دەکەن.

لە کاتێکدا کە ئەردۆغان دەڵێت وڵاتەکەی پلانی داگیرکردنی خاکی هیچ وڵاتێکی لە ناوچەکە نییە، ئەم وڵاتە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گەشەپێدانی هەژموون و پاوانخوازی خۆی.

هەروەها پاراستن و بەرگری لە مافی تورکمانەکانی عێراق وەک ئامانجێکی دیکەی حکومەتی تورکیایە کە زۆربەیان لە پارێزگای کەرکوک جێگیرن. ساڵی 2021 باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کەرکوکی بە شارێکی تورکمان ناو برد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی تورکمانەکان.

سەبارەت بە ئامانجەکانی دیکەی تورکیا لە عێراق دەتوانین بڵێین کە ئەردۆغان دەیەوێت وڵاتەکەی خاوەن پێگە و کاریگەر و باڵادەستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت و لە هاوکێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵ و کاریگەری خۆی پیشان بدات. ئەم ئامانجەش لە گەڵ هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی یەک دەگرێتەوە.

زیاتر لەمەش، دامەزراندنی ” ڕێکخراوی وڵاتانی تورک ” لە ساڵی 2009 وەک هاوپەیمانییەکی ئابوریی ناوچەیی بە بەشداریی ژمارەیەک لە وڵاتانی تورک زمان و بە چاودێری و لە ژێر کاریگەریی تورکیا وەک بەشێک لە پاوانخوازییەکانی تورکیا و ئەردۆغان پێکهێنرا.

گومان لەوەدا نییە کە عێراق لەم سیاسەتەی تورکیا لە سەروی ئەو وڵاتانەدایە کە ئەردۆغان و کاربەدەستانی دیکەی ئەو وڵاتە چاویان خستووەتە سەر و بە دەیان بنکە و بارەگای سەربازیی لە خاکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق کردووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان زیاتر لە 7 هەزار سەربازی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە جێگیر کراون و لە ڕوبەرێکی 100 کیلۆمەتری لە قووڵایی خاکی عێراقدا هاتووچۆ دەکەن. بەدەر لە بنکە و بارەگای هێزە سەربازییەکان، دەزگای هەواڵگری تورکیاش ناسراو بە میت لە هەرێمی کوردستان چالاکییەکی بەربڵاوی هەیە و بە تەنیا لە پارێزگای دهۆک چەندین بنکەی نهێنیی هەیە. میت پەیوەندیی بە ژمارەیەک لە حیزب و لایەنە سیاسییە عێراقی، کوردی، تورکمان و عەرەبییەکانەوە هەیە و بوونی خۆیی لە عێراق تێکەڵ بە هەندێک کاروباری ئابوریش کردووە.

لە لایەکی دیکەوە بە سەدان کۆمپانیای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق چالاکی دەکەن و بازاڕەکانی ئەم وڵاتە کەوتووەتە دەستی تورکیا و کاڵا و بەرهەمی ئەو وڵاتە.

ئەم ئامادەبوونەی تورکیا لە بوارەکانی ئەمنی، سەربازی، هەواڵگری و ئابوری وایکردووە لە ڕووی سیاسیشەوە ببێتە وڵاتێکی کاریگەر لە عێراق. ئەوەش لە جموجوڵە سیاسییەکانی ئەنکەرە لە پاش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی ئەم وڵاتە بینراوە./.

Previous Post

فێستیڤاڵی فیلمە هونەرییەکانی مۆنتراڵ دەرگای بۆ فیلمەکانی شەهمیری و نەباتیان کردەوە

Next Post

تاڵیبان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی مەشهەدی کرد

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
تاڵیبان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی مەشهەدی کرد

تاڵیبان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی مەشهەدی کرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020