بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد قەبلان ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی لوبنان وەک شوێنکەوتووی سیاسەتەکانی ئەمریکا گرت.
ناوبراو وتی: وەک بەرپرس، گرووپ، نوێنەر و خەڵکی لوبنان مافی ئەوەمان هەیە کە حکومەت و دەزگا دارایی و ئابورییەکانی تۆمەتبار بکەین، لە بەر ئەوەی کە کارەساتێکی مێژوویی لە دژی وڵات و خەڵکی لوبنان ڕووی داوە.
قەبلان وتی: هیچ بەرپرسێکی حکومی مافی ئەوەی نییە بە ڕاگەیاندنی مایەپوچیی حکومەت و بانکی ناوەندی، خۆی لە بەرپرسیاریەتی بدزێتەوە.
موفتی لوبنان وتی: کێشەی سەرەکی لوبنان، بڕیارە سیاسییەکانی حکومەتە بۆ شوێنکەوتوویی ئەمریکا، لە کاتێکدا کە پێشنیارەکانی ئێران و چین دەتوانێت لوبنان لەم دۆخەی ئێستا ڕزگار بکات.
وتیشی کە حکومەتی لوبنان دەبێت بڕیارێکی بوێرانەی هەبێت، لە بەر ئەوەی کە وڵات لە ڕووی ئیمکانیات و داراییەکانەوە مایەپوچ نەبووە، بەڵکوو مایەپوچیی سیاسییە و بەسراوەیی بە وڵاتانی دەرەوە./.