بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەرزی ئەمساڵ یانەی سلێمانی پلەی پێنجەمی یانە نایابەکانی عێراقی دەستەبەر کرد، بەڵام یاریزانێکی تیپەکە گۆڵکاری خولەکەی گرت ئەویش سەهەند ئەشرەف بوو کە توانی لەم وەرزە ١٦١ گۆڵ بۆ تیپەکەی تۆمار بکات .
سەهەند ساڵی ٢٠٠١ لە دایکبووەو لە ساڵی ٢٠١٦ وە لە تیپە جیاوازەکانی سلێمانی یاریکردووەو یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عیراقەو بۆ ئەم وەرزەش لە ناو دەیان یاریزانی پیشەگەری خولەکە نازناوی گۆڵکاری خولەکەی مسۆگەر کرد.