بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بێدەنگی هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندیی عێراق، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم بە شێوازی ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای خەڵک درووست کردووە، ڕێگری لەوەش دەکات دانیشتووانی گوندە سنورییەکان بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە.
بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی ناوچەی باتیفای زاخۆ چۆڵ کراون.
شرۆڤەکارانی کاروباری هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێم دەستکراوەیە و بە بێ هیچ ڕێگرییەک کێشەی بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک درووست کردووە.
بە وتەی ئەوان، پەکەکە تەنیا بیانوویەکە بۆ ئەو هێرشانە و بەرپرسانی ئەنکەرە سیاسەتێکی دیکەیان لە هەرێم و عێراق هەیە.
ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش ڕایانگەیاندووە کە ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات تەنیا چالاکییەکی سادەی سەربازیی تورکیا نییە بەڵکوو پرۆسەیەکە کە ئامانجەکەی مانەوەی هەمیشەیی هێزەکانی ئەو وڵاتەیە لە ناو خاکی عێراق./.