بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هەوڵی دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا دەدات.
ئەو بەرپرسە بە ڕۆژنامەی ” العربی الجدید ” ی ڕاگەیاندووە کە سەر بەرپرسی حکومەتی عێراق کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، ئەرکی دیاریکردنی کاتێکی نوێیان بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە گرتووەتە ئەستۆ.
ڕاشیگەیاندووە کە تا ئێستا کاتێکی نوێ پێشنیار نەکراوە و ئێرانییەکان نایانەوێت وتووێژەکان وەک چوار گەڕی پێشوو بێت و پێداگری لەوە دەکەن کە لە سەر تەوەری دیاریکراو بگاتە ڕێکەوتن و ئەرکی لایەنی عێراقیش لە ئێستادا تەنیا ئاڵوگۆڕی پەیامی لایەنەکانە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە هێشتا خاڵە ناکۆکەکانی نێوان ئێران و سعوودیە زۆرە./.