بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممە 5 ی نیسان ی 2022، لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێکی گەورەیە و هێزێکی گەورەیە لە ناوچەکە و زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات هاوکاری و پشتیوانی خەڵکی کوردستانی کردووە، لە هەڵەبجە ئەگەر ئێران نەدەبوو و ڕێگای بە ڕاگەیاندنکارەکان نەدایە لەوانە بوو وەک ئەنفالەکان ئەویش بێدەنگ دەبوو.
محەممەد حاجی مەحمود لە هەمان کاتدا وتی کە هەرێمی کوردستان مەترسی لە سەر ئێران و تورکیا نەبووە./.