بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ لە میانەی وتارێکی لە ویلایەتی میشیگان جارێکی دیکە ڕەخنەی لە جۆبایدن و ئیدارەی ئێستای ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران گرت.
ناوبراو وتی کە بایدن نەک تەنیا هەوڵی ڕێکەوتنێکی نوێ لە گەڵ ئێران دەدات بەڵکوو موڵەت و دەرفەتی ئەوەی بە چین و ڕووسیا داوە کە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران بەڕێوە ببەن.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە ئەوە ڕووسیایە هەوڵی ڕێکەوتنێکی باش لە گەڵ ئێران دەدات و چین ڕۆڵی پشتیوانی دەبێت.
ترەمپ وتی: ئەگەر من سەرۆک کۆمار دەبووم ڕێکەوتنێکی نوێم لە ماوەی یەک هەفتەدا لە گەڵ ئێران واژۆ دەکرد، ئەوان بۆ ڕێکەوتن ئامادە بوون./.