بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەنی گانتز وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی شەممە و لە پاش زیاتربوونی هەڵمەتی خۆڕاگرانەی فەڵەستینییەکان و ئەگەری چالاکیی زیاتر لە دژی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شارۆچکەنشینەکانی زایۆنیست، وتی: قۆناغیکی دژواری پێکدادانەکان دەبینین و ئەمەش ڕاستییەکە کە نابێت خۆمان بەدەستەوە بدەین و دەبێت بە جیدی و بەهێزەوە ڕوبەڕوی ببینەوە.
گانتز وتی: ئیسرائیل قبووڵ ناکات هێرشی بکرێتەسەر، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی تاوتوێکردنی چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی چالاکییەکانی فەڵەستینییەکانن لە مانگی ڕەمەزان.
ئەو وەزیرەی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: بە هۆی دۆخی ئەمنییەوە ئەگەری ئەوە نییە کە هەنگاوەکانی باشترکردنی دۆخی ژیانی دانیشتووانی غەززە و کەرتی خۆرئاوا لە گەڵ دەستەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین جێبەجێ بکەین./.