بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاڵه‌وانێتییه‌كه به به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى سه‌رتاسه‌رى عێراق بوو كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكى خایاند ، شۆخان نوره‌دین كچه ئه‌ستێره‌ی كوردی یانه‌ی زه‌ورا، به تۆماركردنی 16 گۆڵ بووه گۆڵكاری خولی فۆتساڵی كچانی جامی عێراق.
شۆخان له مانگى رابردووش به هه‌مان شێوه گۆڵكارییهكى تر‌ى برده‌وه كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر بوونه پاڵه‌وانى كوردستان و خۆشى بووه گۆڵكارى خوله‌كه .