بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە چاوپێکەوتنی مارک ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، وتی: دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان زانیاری ئەوەیان داوە کە لەندەن دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی و سیاسیی عێراقدا هەیە.
عامری وتی کە عورفی سیاسیی عێراق لە پاش گۆڕانکارییەکانی 2003 بە پێی سێ بنەمای ڕێکەوتن، هاوبەشی و هاوسەنگی بووە.
ناوبراو بە باڵیۆزی بەریتانیا ڕاگەیاند کە چەند دەزگایەکی هەواڵگری بیانی زانیاری ئەوەیان خستووەتەڕوو کە پیشان دەدات لەندەن بەردەوام لە کاروباری سیاسیی عێراق دەستێوەردانی هەیە.
عامری وتی: سەقامگیری عێراق وەک سەقامگیری ناوچەکەیە و هەمووان دەبێت بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە سیاسییە هەوڵ بدەین تا ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەستەبەر بکرێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی کە لێک تێگەیشتنێک لە نێوماڵی شێعەدا هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی لێک تێگەیشتنی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بەم دوو جەمسەرییەی نێوان ئەوان بێنێت.
عامری وتی کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری لە مافی شێعەکان لە کابینەی داهاتوو و ڕێکەوتن لە سەر کاندیدی سەرۆک وەزیران پاشگەز نابێتەوە./.