بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو راهێنەرە لە لێدوانێکی تایبەت ئاشکرایکرد، پاش دەستلەکارکێشانەوەی سامر سەعید لە پۆستی راهێنەری سامەرا و پەیوەندیکردن پێوەی رەزامەندی وەرگرتنی ئەو پۆستەی داوە .
مەحمود مەجید لە یەکەم ئەرکی رۆژی سێشەممە لەگەڕی ٢٦ ی خولی نایاب لە یاریگای زانکۆ سەرکردایەتی سامەرا دەکات بۆ رووبەرووبونەوەی نەورۆز .
سامەرا لەم وەرزە ٥ جار راهێنەرەکانی دەستیان لەکارکێشاوەتەوەو تتپەکەش بە تەنیا ١٠ خاڵ لە کۆتایی ریزبەندی خولی نایابی عێراقە.