بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنی وەلید ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە بەغدا، وتی کە دژی ئەوەین عێراق بەم قەیران و تەنگەژە سیاسییەوە بمێنێتەوە.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی خزعەلی ڕایگەیاند کە لەو چاوپێکەوتنەدا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و هەر دوو لا باسیان لە پەیوەندییەکانی عێراق و میسر کردووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی لە هەر میکانیزمێکی گونجاوی وڵاتانی عەرەبی بە دوور لە پەراوێزخستنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات./.