بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان نیازی سەرۆک وەزیرانی پاکستان داوای لە عارف عەلەوی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد کە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.
عارف عەلەوی ڕەزامەندی لە سەر داواکارییەکەی سەرۆک وەزیران دەربڕی و پەرلەمانی پاکستانی هەڵوەشاندەوە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئامادە بکەن.
ڕۆژی یەک شەممە 3 ی نیسان، سەرۆکی پەرلەمانی پاکستان هەر دەستێوەردانێکی دەرەکیی لە کاروباری وڵاتەکەی ئیدانە کرد و وەرگرتنەوەی متمانەی لە سەرۆک وەزیران ڕەتکردەوە./.