بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن شەوی هەینی وتی: هەر دوو لایەنی سەنعا و حکومەتی دەست لە کار کێشراو و هاوپەیمانی سعوودیە سەبارەت بە ڕاگرتنی سەرجەم پرۆسە سەربازییە ئاسمانی، وشکانی، دەریایی لە ناوخۆی یەمەن و دەرەوەی سنورەکان گەیشتنە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی: هەر دوو لا سەبارەت بە گەیشتنی کەشتییەکانی سووتەمەنی بۆ بەندەری حۆدەیدە و گەشتە بازرگانییەکان بۆ سەنعا و بە پێچەوانەوە بۆ چەند ئامانجێکی دیاریکراو لە ناوچەکە گەیشتنە ڕێکەوتن.
گرۆندبرگ وتی: بە ڕەزامەندی و ڕێکەوتنی هەر دوو لا ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستی دوو مانگە لە ئارادایە.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئامانج لە ڕێکەوتنی ئاگربەست، کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی گەلی یەمەن و کۆتایی هێنانە بە توندووتیژییەکانە./.