بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرینی ڕۆژی شەهیدانی کوردی فەیلی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: ئەم پرۆسەیە ساختەکاری و دەستکاری کرا بەڵام ڕێزمان لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی گرت بەڵام ئەو ساختەکارییە وڵاتی گەیاندووەتە قەیرانێکی سیاسی.
ناوبراو وتی: شکاندنی ئیرادەکان و ململانێ، خزمەت بە عێراق ناکات و سەرکردە سیاسییەکانی ئێمە دەتوانن ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە بدۆزنەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئێمە هیچ کات واز لە مافی خۆمان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە و پێکهێنانی حکومەت ناهێنین بەڵکوو جەخت لە سەر ئەوەش دەکەینەوە کە فراکسیۆنی زۆرینە دەبێت لە لایەن ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان پێک بهێندرێت و مافی فراکسیۆنی زۆرینەیە کە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت بگەنە ڕێکەوتن./.