بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا ئایەتوڵڵا سیستانی یەک شەممەی وەک سەرەتای مانگی ڕەمەزان دیاری کردووە، ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس، شەممەیان وەک سەرەتای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاندووە.
فەڵەستین، سعوودیە، بەحرەین، قەتەر، کوێت، سوریا، ئیمارات، یەمەن و وەقفی سوننەی عێراق ڕایانگەیاندووە کە سبەی شەممە سەرەتای مانگی ڕەمەزانە.
هەروەها وڵاتانی عۆمان و ئەردەنیش ڕایانگەیاندووە کە سبەی شەممە کۆتایی مانگی شەعبانە و یەک شەممە سەرەتای مانگی ڕەمەزانە./.