بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە لێدوانێکدا بە کەناڵی ” انوار 2 ” ی ڕاگەیاند کە یەکێک لە گۆشەکانی هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکە نەک تەنیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات، بەڵکوو ئەو ڕژێمە خۆی تێیدا بەشدارە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بوونی پەیوەندیی یەکێک لە گۆشەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هەمووان ئاشکرایە و ئەمەش تەنیا قسەی ئێمە نییە بەڵکوو بەشێک لە سەرکردەی وڵاتان و ئاژانسەکانی هەواڵ دانیان بەمەدا ناوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: قسەی ئێمە ئەوەیە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی قەدەغەیە و دەبێت لە بەرامبەریدا ڕابوەستین.
خزعەلی وتی کە دەبێت پرسیار بکەین نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ کوێ دەڕوات و بە کێ دەفرۆشرێت؟
ناوبراو بەرامبەر بە خەڵکی عێراق وتی: ڕاپۆرتە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوە دەکات کە یەکێک لە گۆشەکانی هاوپەیمانی سێقۆڵی، نەوتی عێراق دەداتە ڕژێمی زایۆنیستی.
وتیشی کە داوا لە ڕەوتی سەدر دەکەین لە گەڵ ئێمە دژ بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بوەستنەوە./.