بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولزوهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2021، ڕێژەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 190 هەزار کەس و بەم بەرزبوونەوەش پێشبینی دەکرێت کە ڕێژەی دانیشتووانی عێراق تا ساڵی 2050 بگاتە 80 ملیۆن کەس.
بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2021، سێ شاری پڕ حەشیمەتی عێراق بەغدا، موسڵ و بەسرە بووە.
ڕێژەی دانیشتووانی بەغدا تا کۆتایی ساڵی 2021 گەیشتووەتە 8 ملیۆن و 750 هەزار کەس، شارەکانی موسڵ و بەسرە بە 4 ملیۆن و 3 ملیۆن کەس لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێژەی لەدایکبوونەکان دابەزیوە و لە دوو ساڵی ڕابردوو تەنیا 2 ملیۆن و 600 هەزار لەدایکبوون تۆمار کراوە.
شارەزایانی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە هەلومەرجی پاش 2003 لەم وڵاتە بە تایبەت داگیرکاریی ئەمریکا، تیرۆریزم، گەندەڵی و نەبوونی پلانی ئابوریی گونجاو، لە گەڵ گەشەی خێرای ڕێژەی دانیشتووان بووەتە هۆکاری قەیرانە جیاجیاکان لە عێراق./.