جام کوردی – ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی بالە هشام بکر قادر، لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٠ کوردی – ، مامۆستای لە پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی هەولێر، ئێستا قوتابیە دکتۆرایە لە کۆلێژی پەروەردەی هەولێر.
چۆن بۆتە خاوەنەی ئەم بروانامانە و لە چ خوڵێک بەژداری تیایدا کردوە؟
سەرەتایی بڕوانامەکانی بەژداری لە خولێکی ناوبژیوانیەتی پلەی سێ کردوە لە شاری دهۆک، لە ساڵی ٢٠٠٤، لەم خولەدا ٥٧ کەس بەژداریان کردبوو، لەم خولەدا هیشام پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بەژداری لە خولێکیتری کرد لە وڵاتی سوریا لە ٢٠٠٦ بۆ خۆ ئامادەکردن و بەژداریکردن لە ناوبژیوانیەتی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٠٨ بەژداری لە خولی ناوبژیوانی(صقل) کرد لە شاری هەولێر لە کۆیی ٦٠ ناوبژیوان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، وە هەروەها یەکەم ناوبژیوانی کوردستان و عێراقە لە مێژوودا کەوا بەژداری لە خولێک بکات لە رۆمانیا لە شاری ‘زالو’ بڕوانامەی ئەم خولە بەدەست بهێنت.
بەڕێوەبردنی خولەکان
ناوبژیوان هشام بكر قادر چەندین خولی ناوخۆ و دەرەوەی بەڕێوەبردوە لەوانە، خولى ناوخۆیی (كوردستان و عێراق)، چەندین خولیتر لە دەرەوەی وڵات، لەوانەش:
١-خەولەکانی کوردستان و عێراق کەوا بەرێوەیبردوە.
- خولەكانى ناوەندى وەرزش و لاوان.
- خولەكانى تازە پێگەيشتوان و لاوان.
- خولەكانى پلە يەك و يانە پلە نايابەكانى كچان.
- خولەكانى پلە دوو و پلە يەك و پلە نايابى كوڕان.
- خولی نوخبەى عێراق
-ياريەكانى کۆتایی كوڕان و كچانى پلە نايابەكانى عێراق و كوردستانی بەڕێوەی بردوە.
٢-بەرێوبردنی خولەکانی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی عێراق.
ئەزموونەکانی دەرەوە
-بەرێوبردنى جەندين يارى لە وڵاتى سوريا لە ٢٠٠٦.
-بەرێوبردنی (٨) يارى پلەیەكى وڵاتى رۆمانيا لە ٢٠١١.
-بەرێوبردنی (٦) يارى خولى يانەكانى عەرەبى لە وڵاتى لبنان لە ٢٠١٢.
-بەرێوبردنی(٧) يارى خولى يانەكانى عەرەبى لە وڵاتی لبنان لە ٢٠١٣.
-بەرێوبردنی (٦) يارى خولى يانەكانى عەرەبى لە وڵاتى مصر لە ٢٠١٤.
-بەرێوبردنی (٨) يارى لە پالەوانيەتی ئاسيا لە وڵاتی چین. -بەرێوبردنی (٨) يارى لە پالەوانيەتی عەرەبى لە وڵاتی ئۆردن له ٢٠١٧.
بەرێوبردنی (٨) يارى لە پالەوانيەتی ئاسیا لە وڵاتی سريلانكا له ٢٠١٨
ئێستاش بەرێوەبەری کارگێری یانەی هەولێرە