بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تونشی لە گەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئێران و چین زۆر بواری جۆربەجۆر لە خۆ دەگرێت و وتی: خۆشبەختانە لە چەند مانگی ڕابردوو بەرەوپێشچوونی زۆر لە بوارە جیاجیاکان بینراوە و ئەمڕۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و بەردەوام پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش لە لایەن بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵاتەوە ڕاوێژی لە سەر دەکرێت./.