بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی 12 ی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە دواکەوتوویی ڕژێمی ئەمریکا لە گۆڕانکارییە جیهانییەکان هۆکاری دوژمنایەتی ئەم ڕژێمە تیرۆریستی و مافیاییە لە دژی سوپای پاسدارانە وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی و پاڵپشتیکراوی ئێرانییەکان و ئازادیخوازانی ناوچەکە.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە:
بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕووخانی دەسەڵاتی 2500 ساڵەی پاشایەتی لە 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی و دەنگی لە سەدا 98.2 ی گەلی ئێران لە یەکێک لە کەم وێنەترین هەڵبژاردنەکانی مێژووی هاوچەرخ، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 ی کۆچی هەتاوی دامەزرا و کشانەوەی وڵات لە بەرەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی گەیشتە هەنگاونان بەرەو قۆناغی پێشکەوتن و بە پشت بەستن بە شوناسی ئیسلامی و ئێرانی، نموونەیەکی نوێی دەرەوەی ئیرادەی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتە بۆ حکومڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات.
گەلێک ئەگەر بیەوێت شکۆ و سەربەخۆیی و ئاسایشی خۆی بپارێزێت دەبێت هێزی بەرگری باڵای هەبێت بە پێی ئەو هەڕەشانەی کە لە سەریەتی و شوکرگوزاری خودای گەورەین کە وڵاتی ئێمە بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و ژیۆپۆلتیکی و هەروەها ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی، بە بەرەکەتی ووشیاری و لێهاتوویی ڕێبەری ئازیز، گەلی بەهێز و ئیرادەی هێزە چەکدارەکانی بەرگریکاری شۆڕش و وڵات، لە لوتکەیەکی سەربەرزی و هێز و توانای سەربازی و بەرگریداین کە دوژمنان ناتوانن هیچ هەڵەیەک لە دژی ئێرانی ئیسلامی تاقیبکەنەوە.
هێزی مووشەکی و دەستڕۆیشتوویی ناوچەیی ئێرانی ئازیز کە بە ناوی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گرێ دراوە و بەردەوام ئامانجی پیلانگێڕییە دەرەکییەکان بە تایبەت لە لایەن ڕژێمی تیرۆریستی و مافیای ئەمریکا بووە، وەک هێڵی سوری ئێران دادەنرێت و بە ڕاشکاوانە ڕایدەگەێنین کە ئێرانی بەهێز ڕێگای پێشکەوتن و ئاسایشی خۆی هیچ کات بە پێی خواست و بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی دانەڕشتووە کە بیەوێت بە گوشار و بانگەشە و هەڕەشە گۆڕانکارییان تێدا بکات.
هاوڕێ لە گەڵ هێزە چەکدارەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات لە بەرەیەکی یەکگرتوودا بەرگری لە سەربەخۆیی، ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و دەسکەوتە پڕ لە شانازییەکانی شۆڕش و دەسەڵاتی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و بچووکترین هەڵەیەکی دوژمنان لە هەر ناوچەیەک ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و کاریگەر دەکەینەوە کە تەنانەت دەرفەتی پەشێمانبوونەوە لەوان بگرێت./.