بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسێکی ئۆنلاین بە ناونیشانی ” خۆڕاگری بەردەوام دەبێت ” وتی: هەڵمەتی قارەمانانەی خۆڕاگری لە تەل ئەبیب هەڵگری پەیامێکی گرنگ بوو و ئەوەیە کە خۆڕاگری، ڕێگایەکی درووستە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری لە فەڵەستین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە و لە جیلێکەوە بۆ جیلێکی دیکە دەگوازرێتەوە و هەندێک کات لە کەرتی غەززە، لە کەرتی خۆرئاوا و هەندێک کات لە ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 هەڵمەتی خۆڕاگریی فەڵەستین دەبینین.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: گەلی فەڵەستین بەرەو بەهێزبوون دەڕوات و دەبینین کە زایۆنیستەکان بەرەو لاوازبوون و پاشەکشە دەڕۆن.
خالید مەشعەل وتی کە شەڕی شمشێری قودس شکستی بە دوژمن هێنا و هیوای بۆ لەناوچوونی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی زیندوو کردەوە./.