بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەتایا نوێنەری بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە لوبنان وتی: یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی لە نەقب و کۆبوونەوەکانی هاوشێوەش، هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆڕاگری لە غەززە و تەواوی فەڵەستینە پێش مانگی ڕەمەزان، لە بەر ئەوەی کە لەم مانگەدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان فەڵەستینییەکان و زایۆنیستەکان زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی: شەڕی شمشێری قودس لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە کاریگەرییەکی زۆر لە سەر ئاسایشی زایۆنیستەکان دابنێت و ورەی ئەوان تێک بشکێنێت و ئەمەش لێدانێکی گەورە لە دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بوو، زایۆنیستەکان پێیان وابوو کە غەززە هیچ کات نایەتە شەڕەوە بەڵام بە هەنگاوە بوێرانەکان و پرۆسە سەربازییەکان هەمووانی تووشی شۆک کرد و ئەمەش شکستێکی ئەمنیی گەروە بۆ ئەو ڕژێمە بوو.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: گرنگی شەڕی میدیایی کەمتر لە شەڕی مووشەکی نییە و تەنانەت کاریگەرییەکەی دەتوانێت زیاتر بێت، دەبێت ئەوە بزانین کە شەڕ تەنیا بەرەی سەربازی نییە، بەڵکوو شەڕی میدیایی، تەکنۆلۆژیا، داهێنانی زانستی و ئامرازەکانی دیکەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی./.