بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و شاندێکی یاوەری لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان کۆبوونەوە.
کەناڵی المنار ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییەکان و هەڵمەتە جیهادییەکانی ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە تایبەت ڕۆژانی ڕابردوو تاوتوێ کرا.
هەر دوو لا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بە گشتی و کاریگەری گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت لە سەر دۆسیەی فەڵەستین بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.