بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ لە کۆبوونەوەی لە گەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین، وتی: لە قۆناغی تێپەڕبوون لە ئاستێکی زۆر جیدی لە مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانداین.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: پێم وایە کە لە ئەنجامی ئەوەش، دۆخی نێودەوڵەتی بە شێوازی بەرچاو شەفافتر دەبێت و ئێمە لە گەڵ ئێوە و گەلانی دیکەی هاوبیر و بۆچوون، بەرەو سیستەمێکی چەند جەمسەری، دادپەروەرانە و دیمۆکراتیک هەنگاو دەنێین.
لاوڕۆڤ وتی کە سەرکردەکانی ڕووسیا و چین گرنگی زیاتر بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەدەن.
لە لایەکی دیکەوە، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین وتی کە سەرەڕای گۆڕانکارییە جیهانییەکان، پەکین و مۆسکۆ بەردەوام لە ڕێگای درووستی پەیوەندییەکانیان ماونەتەوە./.