بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 30 ی ئاداری 2022 دورگەی بوموسا و یەکە سەربازییەکانی ئەو ناوچەی بەسەرکردەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆخی ئەمنی ناوچەی کەنداوی فارس، گەروی هۆرمز و دەریای عۆمان و جموجوڵی زایۆنیستەکان لەم ناوچە ستراتیژییە، وتی: بەداخەوە کە هەندێک لە ڕژێمە دەسەڵاتدارەکانی وڵاتانی باشوری کەنداوی فارس، پەیوەندی سیاسی و ئەمنییان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکردووە و ئەمەش هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە بە تایبەت ئەو ڕژێمانە.
فەرماندەی سوپای پاسداران وتی: ئێمە بە ڕاشکاوانە ڕایدەگەێنین و هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیی ئەم جۆرە پەیوەندییانە بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە و ئەوان دەبێت بزانن کە بوونی ڕژێمی ناپاکی زایۆنیستی لە هەر ناوچەیەک هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییە.
فەریق سەلامی وتی: بوونی زایۆنیستەکان لەم ناوچەیە قبووڵ ناکرێت و پێویستە ڕژێمە عەرەبییەکان پێداچوونەوە لەم سیاسەتەی خۆیاندا بکەن./.