بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە بە مەبەستی بەشداری لە سێهەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان سەردانی چینی کردووە، لە تویتێکدا بە زمانی چینی ڕایگەیاند کە ئەفغانستان شیاوی ئەوەیە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە گرنگی زیاتری پێ بدرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران و چین جەخت لە سەر سەربەخۆیی، یەکڕیزی نیشتمانی و مافی خەڵک لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان دەکەنەوە و هیوادارن کە ئەفغانستانێکی سەقامگیر، گەشەسەندوو و هاوکار لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ ببینن.
سێهەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان (کۆماری ئیسلامی ئێران، چین، پاکستان، تاجیکستان، تورکمانستان، ڕووسیا و ئۆزبەکستان) ڕۆژی چوارشەممە 30 ی ئادار بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری تونشی لە پارێزگای ئان هویی لە ڕۆژهەڵاتی چین بەڕێوە دەچێت./.