بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی عێراق لە پاش شکستی دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ڕۆژی چوارشەممەی بۆ هەمان مەبەست دیاری کرد بەڵام تەنیا 176 ئەندامی پەرلەمان بەشدارییان لەو دانیشتنەدا کرد و بە هۆی تەواونەبوونی ڕیژەی یاسایی کارنامەی دانیشتنەکە بۆ دەنگدان لە سەر لێژنەکانی پەرلەمان گۆڕدرا.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30 ی ئادار، 153 ئەندامی پەرلەمان بایکۆتیان ڕاگەیاند و بەو هۆیەوە نەتوانرا ڕێژەی یاسایی تەواو بکرێت.
کاروان یاروەیس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە تا شێعەکان لە سەر پۆستی سەرۆک وەزیران و کوردیش لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەنە ڕێکەوتن، ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان تەواو ناکرێت./.