بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی چوارشەممە هێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر بارەگای هێزە ئەمنییەکان لە باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە کە بەو هۆیەوە 4 سەرباز و 3 تیرۆریست کوژراون.
محەممەد خۆراسانی وتەبێژی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.
یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیسی خۆجێی پاکستان ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە 12 برینداریشی لێکەوتووەتەوە./.