بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوایین دۆخی قەیرانی ئۆکرانیای تاوتوێ کرد.
هاوکات ژان ئیۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا وتی کە ئێمە ڕوبەڕوی کێشەی گەورەی وەک ئاسایشی خۆراک بووینەیەوە و پێویستمان بە هەنگاوێکی هاوبەش هەیە.
ناوبراو بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە دەبێت دۆخی ئێستای ئۆکرانیا بە پەلە کۆتایی بێت و ئاگربەست ڕابگەێندرێت.
لۆدریان وتی کە فەرەنسا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و لە ڕێگای پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕووسیا هەوڵی ئاگربەست دەدات.
وتیشی کە پێش دەستپێکردنی دانوستانی جیدی دەبێت ئاگربەست بکرێت و دانوستان نابێت لە ژێر گوشاری بۆردومانەکاندا بێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە بە ڕووسیامان ڕاگەیاندووە کە ئامادەین سەبارەت بە دەستەبەرە ئەمنییەکانی داواکراوی ئەو وڵاتە وتووێژ بکەین./.