بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین وتی: هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر موسڵمانان لە مزگەوتی ئەقسا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنیستی کەوتووەتە بەردەم ئەزموونی قودس و مزگەوتی ئەقسا و کاتی ئەوە هاتووە وانە وەربگرێت کە ئەم دوو شوێنە پیرۆزە هێڵی سوری ئێمەیە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕێگری لە چوونی موسڵمانان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی ڕەمەزان دەرگاکانی دۆزەخ بە ڕووی خۆیدا دەکاتەوە.
عاروری سەبارەت بە مانگرتن لە خواردنی دیلە فەڵەستینییەکان وتی: لایەنە پەیوەندیدارەکان ئێمەیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر ڕەمەزان بهات و دیلەکان لە مانگرتن لە خواردن بەردەوام بن دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ئاڵۆزتر دەبێت.
ئەو بەرپرسەی حەماس وتی: شەڕی 11 ڕۆژەی شمشێری قودس سەرەتای شەڕێکی دوور و درێژە کە خۆڕاگری بۆی ئامادەیە و شەڕی داهاتووی بەرگری لە قودس لە ئاستی فەرمی و جەماوەری گەورەتر دەبێت و خاڵێکی وەرچەرخانە دەبێت لە مێژووی شەڕی دژ بە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی.
ساڵح عاروری ئاماژەشی بە لێدوانێکی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان دا کە ڕایگەیاندبوو دەسدرێژی بۆ سەر قودس بە واتای شەڕێکی ناوچەییە و وتی کە ئێمە لە گەڵ حیزبوڵڵا و بزوتنەوەکانی دیکەش هاوکاریمان هەیە./.