بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەقەی کەسێکی ماتۆڕسوار بەرەو دانیشتووانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە ناوچەی بەنی بەراکی شاری تەل ئەبیب ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوە زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندبووە کە لەو ڕووداوەدا ماتۆڕسوارەکە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی بەرەو شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان کردووە کە بەو هۆیەوە 5 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا هۆکاری تەقەکردنەکە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دیاری نەکراوە بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە وەک ڕووداوەکەی ڕۆژانی ڕابردوو چالاکییەکی خۆڕاگرانەی فەڵەستینییەکان بێت./.