بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ئاگربەستی تاکلایانە و سێ ڕۆژەی سەرجەم هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەی لە تەواوی بەرەکانی ناوخۆیی و دەرەی سنورەکانی ڕاگەیاند و وتی کە ئەگەر هاوپەیمانی سعوودیە هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕابگرێت ئەم ئاگربەستە بەردەوام دەبێت.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، عەبدولمەلک حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە لە سەر لەدەستدانی ئەم دەرفەتە هۆشدارییدا و وتی کە تاوانباران ئەگەر دەرفەتی ڕاگرتنی پرۆسە سەربازییەکان لە دەست بدەن، پەشێمان دەبنەوە.
ناوبراو لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وتی: ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تاوانبارانی هاوپەیمانی سعوودیە بەکار دێنین و هیچ کات گەمارۆکان قبووڵ ناکەین.
حوسی وتی کە هاوپەیمانی سعوودیە هیچ ڕێگایەکی بەدەر لە ڕاگرتنی هێرشەکان و نەهێشتنی گەمارۆکان لە بەردەمدا نەماوەتەوە./.