بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی ڕایگەیاند کە سەربەرزی، کەرامەت، شکۆ، گەورەیی و سەربەخۆیی ئێستای ئێران قەرزداری گیانفیدایی شەهیدەکانمانە.
ناوبراو وتی کە بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدان دوژمنان ناتوانن لە بەرامبەر ئێمە خۆیان دەربخەن و دەزانن کە هەر هەڵەیەکی بچووکی ئەوان ڕوبەڕوی وەڵامی گەورەی ئێمە دەبێتەوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ترسی دوژمنان لە ئێران بەردەوام دەمێنێتەوە و ئەمەش بە گیانفیدایی هێزەکانی سوپای ئیسلامە کە ئەوان ڕێگای سەربەخۆییان بەردەوام لە گەڵ ئاڵای ئیسلام بە شەکاوەیی هێشتووەتەوە.
فەریق سەلامی وتی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گەورە و بەهێزە و لە جیهاندا دەدرەوشێتەوە و تەواوی ئەم حەماسەتەش قەرزداری گیانفیدایی شەهیدەکانمانە./.