بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژان ئیۆ لۆدریان لە چاوپێکەوتنی عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات جەختی لە سەر ئیرادەی فەرەنسا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
لۆدریان هێرشەکەی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا بە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ ئاسایشی ئەورووپا ناو برد و جەختی لە سەر جۆربەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزەی ئەورووپا کردەوە.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرەش ڕایگەیاندبوو کە زۆر بەداخە کە چەند بابەتێکی سادە بوونەتە ڕێگر لە چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە وڵاتانی ئەورووپی سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێکەوتنەدا مانەوە.
وتیشی کە ڕەنگە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران نەتوانێت تەواوی کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر بکات بەڵام یارمەتیدەری سەقامگیری دۆخەکە دەبێت./.