بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخەری دانوستانەکانی ڤیەننا کە سەردانی تارانی کردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە 27 ی ئاداری 2022 لە گەڵ عەلی باقری دانوستانکاری باڵا و جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەننایان تاوتوێ کرد.
عەلی باقری بە ئاماژە بە جیدیبوون و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بە ئاکام گەیشتنی دانوستانەکانی ڤیەننا، جەختیکردەوە کە ئەگەر لایەنی ئەمریکا ڕاستییەکان ببینێت و سیاسەتی لە سەر بنەمای ڕاستییەکان بێت، دەتوانین بگەینە ڕێکەوتن.
ئەنریکە موراش لەو کۆبوونەوەدا دوایین بۆچوونی لایەنەکانی دیکەی دانوستانەکانی ڤیەننای خستەڕوو./.