بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بەرنامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم بزوتنەوەیە هەفتەی داهاتوو ڕادەگەێندرێت.
ناوبراو وێڕای دەستپێکردنی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە 13 هەزار ئەندامی ژن و پیاو لەو کەمپینەدا چالاکی دەکەن.
ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵا داوای لە لوبنانییەکان کرد کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن.
نەعیم قاسم وتی کە هەر چی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر بێت باشتر دەتوانین ڕوبەڕوی ئەو هێرشانە ببینەوە کە لە داهاتوودا ڕوبەڕوی لوبنان دەبنەوە.
وتیشی کە دەبێت هێڵی بەرگری خۆڕاگری بەهێزتر بکرێت کە لە شکستی ڕژێمی زایۆنیستی و تەکفیرییەکان دەسکەوتی زۆری هەبووە./.