بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە مانگی شوباتی ڕابردوو 92 ملیۆن و 790 هەزار و 173 بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کردووە کە داهاتەکەی 8 ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار دۆلار بووە.
کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق 91 ملیۆن و 314 هەزار و 828 بەرمیل و ڕێژەی هەناردەش لە کێڵگەکانی کەرکوک یەک ملیۆن و 475 هەزار و 345 بەرمیل بووە.
نەوتی عێراق لە مانگی شوبات هەر بەرمیل 94 دۆلار و 936 سەنت فرۆشراوە.
هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕێگای 34 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و لە بەندەرەکانی بەسرە، خور العمیە و جەیهانەوە بووە./.