بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە گەیشتن بە ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ ئێران بابەتێکی گرنگە.
ناوبراو لە کۆنفرانسی دەوحە وتی کە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران گرنگە و پاشان دەبێت سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەش ڕێکەوتنێکی گشتگیر بکرێت.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان وتی: ناوچەکە چەندین ساڵە تووشی قەیرانی گەورە بووەتەوە بەڵام هێندەی گرنگیدان بە قەیرانی ئۆکرانیا گرنگی بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەدراوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکەی ئێمەش دەبێت هاوشێوەی مامەڵەکردن لە گەڵ قەیرانی ئۆکرانیا هەوڵی چارەسەربوونی بۆ بدرێت./.