بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین وردەکاری هێرشە گەورە مووشەکییەکەی یەمەنییەکانی بۆ سەر قووڵایی خالی سعوودیە و بە تایبەت دژ بە دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە جەدە بڵاو کردەوە.
المیادین لە سەر زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە لە یەمەن ڕایگەیاند کە سێهەم هەڵمەتی شکاندنی گەمارۆکان، یەکێک لە بەهێزترین هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دژی سعوودیە بووە.
سەرچاوە ئاگادارەکان بەو کەناڵەیان ڕاگەیاندووە کە زانیاری وەها لە بەردەستە کە دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ لە جەدە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی هێرشە مووشەکییەکەوە زیانێکی بەرچاو و کەم وێنەی بەرکەوتووە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ئەگەری بەردەوامیی گەمارۆکانی سەر یەمەن، هێرشەکانی سەر دامەزراوە هەستیارەکانی سعوودیە دووبارە دەبێتەوە.
لیوا یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی هەینی ڕایگەیاند کە سێهەم پرۆسە سەربازییەکانی شکاندنی گەمارۆکان جێبەجێ کراوە./.