بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی زەوی فەڵەستینی (30 ی ئادار) لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ پێگەی العهد ڕایگەیاند کە خەڵکی فەڵەستین لەوە تێگەیشتوون کە ئەگەر ئەمڕۆ شەڕی دژ بە زایۆنیستەکان نەکەن، سبەی دەکوژرێن.
ناوبراو سەبارەت بە سازشتی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: عەقڵ و زمانی مرۆڤ ناتوانێت ئەو هەموو لاوازی و هەڵوەشانەوەی بەرەی عەرەبی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی باس بکات، وڵاتانی عەرەبی سەرەڕای ئەوەی کە دەبینن خەڵکی فەڵەستین ئامادەی شەڕن و ڕۆژانە لەم ڕێگایەدا شەهید یان بریندار دەبن، بەڵام لەوپەڕی خیانەتەوە بە ڕێگایەکی دیکەدا دەڕۆن و لە گەڵ دوژمن دەبنە هاوپەیمان.
زیاد نەخالە سەبارەت بە پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لەم جیهانەدا کە هەموو شتێک بەدەر لە دادپەروەری دەبینرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەنیا لە گەڵ خەڵکی فەڵەستین ماوەتەوە و بەردەوام پاڵپشتیی لەوان کردووە و دەتوانم بڵێم تەنیا وڵاتێکە کە تێچووی پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەدات و لەم ڕێگایەدا سزا و گەمارۆ دراوە و بەردەوام پیلانگێڕی لە دژی کراوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە سەرەڕای پیلانگێڕییەکانی دوژمنان، ئێران لە هەڵوێستەکانی بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین بەردەوام بووە و پێداگری لە پاڵپشتی گەل و خۆڕاگری فەڵەستین دەکات./.