بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخەری ئەو یەکێتییە بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە 26 ی ئادار بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و دانوستانکاری باڵای ئەم وڵاتە سەردانی تاران دەکات.
مورا شەوی هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: سبەی بۆ دانوستان لە گەڵ عەلی باقری سەردانی تاران دەکەم. بۆ نەهێشتنی کەلێنەکانی ئێستای دانوستانەکانی ڤیەننا هەوڵ دەدەین.
ناوبراو وتی کە دەبێت دانوستانەکان بگاتە ئەنجام لە بەر ئەوەی کە زۆر شت مەترسییان لە سەرە.
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە مورا لە پاش سەردانەکەی بۆ تاران دەگاتە واشنتن و هەوڵ دەدات دانوستانەکانی ڤیەننا بگاتە ڕێکەوتنی نێوان لایەنەکان./.