جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

عەتوان: شەڕی یەمەن گەورەترین هەڵەی ستراتیژیی سعوودیە بووە

جام کوردی – شرۆڤەکاری بەناوبانگی عەرەب هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەنساروڵڵای بۆ سەر قووڵایی خاکی سعوودیە بە ستراتیژێکی نوێی یەمەن بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەپێندراوی سعوودیە و ئیمارات لە دژی خەڵکی ئەم وڵاتە ناو برد.

ئازار 26, 2022
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولباری عەتوان بە ئاماژە بە سێ هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ماوەی کەمتر لە دە ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی یەمەنەوە لە دژی دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆ و ناوەندە هەستیارەکان لە جەدە، ڕیاز، ڕەئس تەنورە، شار ڕابع، جیزان و نەجران لە باشوری سعوودیە، وتی: هێرشەکان لە هەنگاوی یەکەمدا کاریگەریی لە سەر پرۆسەی هەناردەی نەوت بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەبووە و نرخی نەوتی بەرز کردووەتەوە و ئەمەش کاریگەری نەرێنیی لە سەر ئابوری جیهان بە گشتی دەبێت و شەڕەکە دەباتە ماڵەوەی دانیشتووانی سعوودیە.

ناوبراو شەڕی یەمەنی لە لایەن سعوودیە و ئیماراتەوە وەژ هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە ناو برد و ڕایگەیاند کە سعوودیە کەوتووەتە دوای ئەم شەڕەوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە 370 هەزار دانیشتووی بێ تاوانی یەمەن گیانیان لەو شەڕەدا لە دەست بدەن و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی دیکەش بریندار بن.

عەتوان بە ئاماژە بە هەشتەمین ساڵی شەڕی سەپێندراوی سعوودیە و ئیمارات لە دژی خەڵکی یەمەن، وتی: هێرشەکانی سعوودیە تا ئێستا لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە حکومەتەکەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆمارت دەست لە کار کێشراوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات بگەڕێنێتەوە و هەروەها ڕیاز لەوەدا شکستی هێناوە کە مەرجەکانی بە سەر ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانەکانیدا بسەپێنێت، بە پێچەوانەوە بووەتە هۆی بەهێزبوونی پێگە و کاریگەریی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا، بە شێوازێک کە بەدەر لە پارێزگای گەمارۆدراوی مەئرب، بەشی زۆری پارێزگاکانی باکوری یەمەن لای هێزەکانی ئەنساروڵڵایە.

ئەو شرۆڤەکارە وتی: سەرکردەکانی ئێستای سعوودیە کە بە هێرشە ئاسمانییەکان ئاگری ئەم شەڕەیان کردەوە و نەخۆشخانەکان، بازاڕەکان، قوتابخانەکان و ئاهەنگ و زەماوەندی خەڵکی یەمەنیان کردە ئامانج، بە هەڵە بیریان لەوە دەکردەوە کە لە ماوەی دوو یان سێ مانگدا دەتوانن ئامانجەکانی خۆیان مسۆگەر بکەن و بێ ئاگا لەوە بوون کە یەمەن لە ماوەی هەزاران ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بەردەوام شکستی بە دوژمنەکانی هێناوە و ئەوەی کە هێرشی کردووەتە سەر ئەم وڵاتە تووشی شکست بووە.

عەبدولباری عەتوان بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئامێرەکانی ئاو شیرینکەرەوە لە سعوودیە، وتی: لە ئێستادا زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە سعوودیە مەترسی کەم ئاوییان لە سەرە.

ناوبراو وتی: ئەم هاوکێشە نوێیە دەسەلمێنێت کە بە دەستپێکردنی هەشتەمین ساڵی شەڕی یەمەن، تەنیا خەڵکی ئەم وڵاتە نین کە ڕوبەڕوی برسێتی و کەمبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان بوونەتەوە بەڵکوو خەڵکی سعوودیەش ئەو مەترسییانەیان کەوتووەتەسەر.

سەرنووسەری ڕۆژنامەی ” رای الیوم ” پێشبینی ئەوەیکرد کە هێرشە مووشەکییەکانی ئەنساروڵڵا لە دژی ناوەندە هەستیارەکانی سعوودیە بەردەوام بێت و پەرە بەو ناوچانەش بدرێت کە لە ناو خاکی ئەم وڵاتە دەکرێنە ئامانج./.

Previous Post

وردەکاری نوێی هێرشەکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر سعوودیە بڵاو بووەتەوە

Next Post

ئێران ئامادەیە گەنمی لوبنان دابین بکات

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
ئێران ئامادەیە گەنمی لوبنان دابین بکات

ئێران ئامادەیە گەنمی لوبنان دابین بکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020