بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف ئەمڕۆ هەینی داوای لە ئەمریکا کرد سەبارەت بە تێوەگلانی هانتر بایدن کوڕی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تاقیکردنەوە بایۆلۆجییەکانی ئۆکرانیا ڕوونکردنەوە بدات.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا درێژە بە هەوڵەکانی بۆ پەراوێزخستنی ڕووسیا دەدات بەڵام ئەو هەوڵانە شکست دێنێت و بە ئەنجام ناگات.
پسکۆف وتی: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەوڵی بەهێزکردنی بەرەی ڕۆژئاوا بە هۆی جموجوڵەکانی ناتۆ دەدات، ناتۆ بووەتە ئامرازی ڕوبەڕوبونەوە و لە ئێستادا ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات و ئەرکێکی دیکەی بۆ دیاری نەکراوە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا وتی: هێشتا زووە سەبارەت بە دەستەبەرە ئەمنییەکان لە دانوستانەکانی داهاتوودا قسە بکرێت، ڕاستییەکان گۆڕاوە و پێویست بە پێداچوونەوەی نوێ دەکات و سەردەمی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ کۆتایی هاتووە./.