بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە لێدوانێکی تایبەت، دکتۆر هاوبیر عەبدوڵای راهێنەری هەڵبژاردەی کیک بۆکسێنگی عێراق وتی، سوپاس بۆ خوا کە کوردانە توانیمان ئاستێکی بەرز لەو پاڵەوانێتییە بەهێزە نمایش بکەین و سەرەنجامیش ، وریا خالید لە کێشی ٦٧ پلەی یەکەم و شاهۆز سەیوان توانی پلەی یەکەمی کێشی خۆی و یوسف سەباحیش پلەی دووەم لە کێشێکی جیاوازتر دەستەبەر بکەن.
وتیشی پاڵەوانێتییەکە لە ئاستێکی زۆر بەهێز بوو بە بەشداری وڵاتانی ئەردەن و عێراق و فەلەستین و ١١ یاریزانی سوریای میواندار .