بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٢٣ و ٢٤-٣-٢٠٢٢ بەشداری لە ڤیستیڤاڵی فێرگەی یانەی ئاشتی هاوشاری کرد و چەندین دەستکەوتی گرنگی بۆ ئاستە جیاوازەکان بەدەستهێنا.
رۆژی چوارشەممە کەتیایدا یاریەکانی لە دایکبووانی ٢٠٠٨و٢٠٠٩ بەڕێوەچوو وە فێرگەی پێشمەرگە پێنج یاری ئەنجامدا و بە چوار بردنەوە و شکستێک توانیان ببنە پاڵەوانی ڤیستیڤاڵەکە بۆ ئاستی ٢٠٠٨و٢٠٠٩
هەروەها سێ لە یاریزانانیان لە پێکهاتەی باشترینەکان بوون بەم شێوەیە:
پێشەوا ڕێبوار باشترین بەرگریکار
تانۆ تارق باشترین ناوەڕاستکار
محمد شیروان باشترین هێرشبەر
رۆژی پێنجشەممە یاریەکانی لەدایکبووابی ٢٠١٠و٢٠١١ بەڕێوەچوو وە بە بەشداری ٦ فێرگە، فێرگەی پێشمەرگە بۆ ئاستی خۆیان توانیان پلەی سێیەمی ڤیستیڤاڵەکە دەستەبەربکەن
هەروەها دوو لە یاریزانانیان لە پێکهاتەی باشترینەکانی خولەکە بوون بەم شێوەیە:
لاسۆ ئەحمەد باشترین گۆڵپارێز
هاویات سەروەر باشترین بەرگریکار