بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار جەعفەری جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە سەردانەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ ئیمارات ڕوونکردنەوەی دا.
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای ئیماراتەوە هیچ پەیامێکی بۆ دیمەشق نەناردووە.
بەشار جەعفەری وتی کە دیمەشق دەرگاکانی بە ڕووی سەرجەم وڵاتانی عەرەبیدا کراوەیە.
ئەم دەنگۆیە لە پاش سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ سوریا بڵاو بووەتەوە. سەرۆک کۆماری سوریا پاش 11 ساڵ سەردانی وڵاتێکی عەرەبی کرد و لە لایەن دەسەڵاتدارانی باڵای ئیماراتەوە پێشوازیی لێکرا. سەردانەکەش کاردانەوەی ئەمریکای بە دواوە بووە./.