جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“ئەزموون” خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنس”ی بەلژیکای بەدەستهێنا

جام کوردی - فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی تایبەتی سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنس" لە وڵاتی بەلژیکای بەدەستهێنا.

ئازار 25, 2022
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش”، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی “شەوکەت ئەمین کورکی” و “مەمەد ئەکتاش”، ڕۆژی 11ی مارچی 2022 لە بەشی “پێشبڕکێی نێودەوڵەتی” سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنس” Mons لە شاری مۆنس لە وڵاتی بەلژیکا نمایشکرا و لە لایەن بینەران و ڕخنەگرانی سینەماییەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنس” FIFM ساڵی 1984 لە لایەن “ئێلیۆ دی ڕۆپۆ” Elio Di Rupo لە وڵاتی بەلژیکا دامەزراوە و بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە کە لە ڕێگای پلانێکی تۆکمەی نێودەوڵەتیی، توێژینەوە لەسەر بابەتی “عەشق” دەکات و ئەو فیلمانە لە خۆدەگرێت کە کوالیتەی ئاست بەرزیان هەیە و چێژیی سینەما بە جوانی بە بینەر دەبەخشن. 

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە مێژوویەکی کۆن و شوناسێکی تایبەتی هەیە و نزیکەی 40 ساڵە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەدرەوشێتەوە. هەموو ساڵێک نزیکەی 4 هەزار میوان لە سەرتاسەری جیهانەوە سەردانی شاری مۆنس دەکەن کە ساڵی 2015 لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە بە پێتەختی کەلتووری دەستنیشانکرا.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی “پێشبڕکێی نێودەوڵەتی” سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنس” بریتی بوون لە: “مایکێل ڕادفۆڕد” Michael Radford سەرۆکی لێژنەی دادوەران؛ دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووس لە وڵاتی بەریتانیا، “لۆسی دیبای” Lucie Debay ئەکتەر لە وڵاتی بەلژیکا، “میتۆ گۆنت” Matthieu Gonet ئاوازدانەر لە وڵاتی فەڕەنسا، “ئۆرلین رێسوینگ” Aurélien Recoing ئەکتەر لە وڵاتی فەڕه‌نسا، “برۆنیتس جۆدۆرۆفسکی” Brontis Jodorowsky ئەکتەر لە وڵاتانی فەڕەنسا و مەکزیک، خاتوو “رێنێ بۆلیۆ” Renée Beaulieu بەرهەمهێنەر لە وڵاتی کەنەدا و هەروەها خاتوو “سوفیە دۆئێز” Sophie Duez ئەکتەر لە وڵاتی فەڕەنسا. 

سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنس” بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی “پێشبڕکێی نێودەوڵەتی”، بەشی “پێشبڕکێی سینەمای ئەورووپا”، بەشی “پێشبڕکێی “خەڵاتی بینەران”، بەشی “پێشبڕکێی “کورتە فیلمی بەلژیکا”، لێژنەی دادوەرانی بەشی “پێشبڕکێی 400 زەربە”، بەشی “یەکەمین نمایشی بەلژیکا”، بەشی “فیلمە بڵێندە سینەماییەکان”، بەشی “عاشقانی فیلم”، بەشی “مێژووی سینەما”، بەشی “سینەمای بەلژیکا”، بەشی “کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکان”، بەشی “سێمینارە سینەماییەکان”، بەشی پسپۆڕانەی “ڤۆرکشۆپی فێرکاری” و … لە ڕۆژانی 11 تا 19ی ماڕچی 2022 لە شاری مۆنس لە وڵاتی بەلژیکا بەڕێوەچوو.

“ئەزموون” بەرهەمی کۆمپانیای “میتۆس فیلم”ی بەڕلین و کۆمپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی “ئاڕت هوود” ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی “پێشبڕکێی نێودەوڵەتی” سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سانتا باڕباڕا” Santa Barbara لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی ئەم ڕووداوە کۆن و گرینگەی سینەمای ئەمەریکا بە ناونیشانی “جێفڕی سی. بارباکۆ” Jeffrey C. Barbakow بەدەستبێنێت.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

بە نمایشی “کوردانی ئیزەدی” دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “ئەستەنبووڵ” دەستی پێکرد

Next Post

ستۆدیۆی بەناوبانگی بەرهەمهێنەری فیلمی«MGM» فرۆشرا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
ستۆدیۆی بەناوبانگی بەرهەمهێنەری فیلمی«MGM» فرۆشرا

ستۆدیۆی بەناوبانگی بەرهەمهێنەری فیلمی«MGM» فرۆشرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020